وه‌ستا كاروان ڕه‌زا له شاره‌دێی ته‌قته‌ق، كه‌سێكی لێهاتوو به‌توانایه له بواری رۆنگۆڕیدا، خاوه‌نی چه‌ندان بڕوانامه‌ی به‌رزه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تیدا، هه‌میشه به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه هاوكاری شۆفێران و هاوپیشه‌كانی كردووه، له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی تایبه‌ت و هۆشیاریدان به‌شۆفێر.
له هه‌ڵبژاردنێكی ناوخۆییدا كه له‌ناو ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی ''هه‌ولێر، سلێمانی و شارۆكه و شاره‌دێی سه‌ر به‌و ناوچانه'' له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكه‌وه ئه‌نجام دراوه، خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری كوردستان له‌ڕێی په‌یجه‌كانی ''زانیاری ئۆتۆمبێل، گرووپی زانیاری ئۆتۆمبێل و فرۆشتنی خێرا گرووپی ده‌ستی دوو'' به‌شدارییان كردووه و ده‌نگیان داوه، دوای چه‌ند رۆژێك له به‌رده‌وامبوونی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، ''كاروان ڕه‌زا''ی رۆنگۆڕ له شاره‌دێی ته‌قته‌ق سه‌ركه‌وتوو بووه و زۆرترین ده‌نگی هێناوه، به‌مه‌یش هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن به باشترین رۆنگۆڕ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
لەڕێگەی هەڵبژاردنێکەوە کە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەشداری کراوە پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا بۆ ''وشه'' گوتی، سوپاس و پێزانینم هه‌یه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌نگیان پێ داوم و بوومه‌ته جێی متمانه‌یان، من ئه‌و كاره بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌كه‌م، به‌وه‌ی كه‌مێك زانیاری‌یان پێ ده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلدا بكه‌ن، دواتر سوپاس بۆ په‌یجه‌كان كه كارێكی باش و شه‌فافیان ئه‌نجام داوه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، راسته هه‌رێمی كوردستان وه‌ستا و رۆنگۆڕ و شاره‌زای باشی میكانیكی و كاره‌بایی تێدایه، به‌ڵام وادیاره خه‌ڵك متمانه‌یان داوه‌ته من و منیش ده‌بمه جێی متمانه‌یان و خزمه‌تی زیاتریان ده‌كه‌م.
كاروان ره‌زا له‌دایكبووی ساڵی 1987ـی كه‌ركووكه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا باوكی ده‌ستی به‌كاری ڕۆنگۆڕی كردووه و له 1989 بووه‌ته خاوه‌نی مۆڵه‌تی پیشه‌یی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێراق، له 2000دا ده‌ستی به‌كار كردووه و له‌گه‌ڵ باوكی‌دا به‌رده‌وام بووه، توانیویه‌تی په‌ره به‌كاره‌كه‌ی بدات و ڕۆژ به ڕۆژ شاره‌زایی زیاتر په‌یدا بكات، به‌بێ جیاوازی هاوكارێكی به‌رده‌وامی هه‌موو هاوپیشه‌كانیه‌تی كه له ته‌واوی ناوچه‌كانه‌وه پێوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن و سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری، خاوه‌ن چه‌ندان بڕوانامه‌ی به‌رزه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا، ئێسته‌یش به باشترین رۆنگۆڕی ساڵ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.