خواردنگەیەکی بارزان شەش جۆرە خواردن بە هەزار دینار پێشکەش دەکات

:: PM:01:14:24/03/2017 ‌




بە لەبەرچاوگرتنی تەنگژەی دارایی لە دەڤەری بارزان خواردنگەیەکی هەرزان کرایەوە کە شەش جۆری خواردن بە هەزار دینار پێشکەش بە میوانان دەکات.



سەهوان باڵندی، خاوەنی خواردنگە و کافتریای نور لە دەڤەری بارزان لە لیدوانیکدا بۆ "وشە" رای گەیاند، بە رەچاوکردنی تەنگژەی دارایی و باری دارایی خەلک کافیتریایەکی بچوکمان لەسەر رێگای گشتی نێوان شارەدیێ شێلازێ و بارزان لە گوندی باڵندە کردۆتەوە بۆ ئەوەی خزمەتێکی جوان و ئەرزان پێشکەش بە میوانەکانمان بکەین.



زیاتر روونی دەکاتەوە، لە کافتریای نور شەش جۆری خواردن و لەفە هەیە و لە شوێنەکانی تر ئەو خواردنانە زۆر گرانتر و دوو بۆ سێ ئەوەمندەی ئەو نرخە دەفرۆشرێت، خواردنەکان بریتین لە تکە و کەباب و هەموو جورێکی لەفە کە تێکەڵ کراون لەگەل سەوزە و ئاو و چایی و بە هەزار دینار دەیدەین بە هاوڵاتیان.



بەهۆی  تەنگژەی دارایی بێ بازاڕی رووی لە کاسبکارانی کوردستان کردوە، بەڵام بۆ سەرنج راکێشانی خەڵک بەشێک لە خاوەن بازاڕەکان داشکاندنیان لە کەلوپەل و خواردنەکانیاندا کردوە، لە دهۆک دوو چێشتخانە بە ناوەکانی تەنگژە نەماوە و چێشتخانەی ترەمپ دروستکراون کە خواردن بە نرخێکی زۆر هەرزان پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن بۆ ئەوەی هەم هاوڵاتیان سوودمەند بن و هەم خۆیشیان لەو بێ بازاڕییە دەرباز بکەن.



بارزان / نەوزاد هلوری












وشە - هیدایه‌ت جان