له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا، له‌و كاته‌ی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس مانگایه‌كی هه‌ڵاتووی له رووبه‌رێكی په‌رژینكراودا گه‌مارۆدا تا بیگرێت، مانگه‌كه لێی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و ریسی ئه‌فسه‌ر بووه‌وه به خوری.
له گه‌ڕه‌كی ئۆدرلی ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا، ئۆتۆمبێلی پۆلیس جاڕی له ده‌ستده‌رچوونی مانگایه‌كیدا، كامێرای ئۆتۆمبێلی پۆلیس، سه‌روه‌ختی یاخیبوون و له ده‌ستده‌رچوونی ئه‌و مانگایه و هه‌وڵی پۆلیسی بۆ جڵه‌وگرتنی، وێنه گرتووه.
وه‌ك له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پۆلیس له مانگاكه نزیك بووه‌وه، دوای هه‌وڵێكی زۆر، ئه‌فسه‌ری پۆلیس توانی مانگاكه له نێو رووبه‌رێكی به په‌رژین ده‌ورگیراودا گه‌مارۆ بدات، ئه‌ویش له رێی ده‌رگه‌یه‌كی كراوه‌ی ئه‌و شوێنه‌وه.
دواتر پۆلیسه‌كه له ئۆتۆمبێل داده‌به‌زێت تا ده‌رگه‌كه دابخات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتن بۆ مانگاكه نه‌مێنێته‌وه، له‌و كاته‌دا جادووه‌كه له جادووگه‌ره‌كه هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و له‌و كاته‌ی ئه‌فسه‌ر ویستی ده‌رگه‌كه دابخات، مانگاكه كه له ده‌رگه‌كه‌یش دوور كه‌وتبووه‌وه، به‌ڵام به خێرایییه‌كی زۆر رووه و ئه‌فسه‌ره‌كه گه‌ڕایه‌وه و ده‌رگه‌كه‌ی به خێرایییه‌ك بڕی و ئه‌فسه‌ره‌كه ته‌نیا توانی له به‌رده‌م هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا خۆی لابدات.