پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌ت به خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، شاژن ئیلیزابێتی دووه‌م، به دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌رگدرووی تایبه‌ت به چه‌ند كۆشكێكی شاهانه دایبمه‌زرێنێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه پێگه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌و كه‌سه‌ی كه بتوانێت ئه‌و پیشه‌یه به ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا مووچه‌ی ساڵانه‌ی بریتی ده‌بێته له 22 هه‌زار پاوه‌ند، ئه‌مه جگه له چه‌ند ده‌رماڵه‌یه‌ك و دڵنیایی خانه‌نشینی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، كاری ئه‌و كه‌سه بریتی ده‌بێت له دروونی كه‌لوپه‌له په‌ڕۆینه‌كان و په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كانی ناو كۆشكه‌كانی باكینگهام، قه‌ڵای وندسوور و كۆشكی شانت جه‌یمس.
په‌یوه‌ست به‌و راگه‌یه‌نراوه‌وه كه‌ناڵی "CNBC" بڵاوی كرده‌وه، رێژه‌ی ناوه‌ندی داهاتی ساڵانه‌ی تاك له به‌ریتانیا بریتییه له 27 هه‌زار و 600 پاوه‌ند، بۆیه مه‌به‌ست له دانانی 22 هه‌زار پاوه‌ند بۆ مووچه‌ی كارمه‌نده نوێیه‌كه‌ی كۆشكی شاهانه، بریتییه له جۆرێك له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ستكردنی هاووڵاتییان به جیاوازییه‌كان.
جێی ئاماژه‌یه، له مانگی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2016شدا كۆشكی باكینگهام هه‌لێكی كاری بڵاو كرده‌وه، بۆ كه‌سێك كه ببێته چێشتلێنه‌ری كۆشك به مووچه‌ی 17 هه‌زار پاوه‌ندی ساڵانه.