له دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له جاش و به‌كرێگیراوانی رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان كرد، ژماره‌یه‌ك جاش چه‌كی جاشایه‌تییان دانا و وازیان هێنا و گه‌ڕانه‌وه باوه‌شی گه‌ل و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له هه‌ندێك شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژماره‌یه‌ك جاش كه ده‌ستیان به خوێنی لاوان سوور بووبوو، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سزا دران، ژماره‌یه‌كیان كوژران و ئاگر له ماڵی ژماره‌یه‌كی تریان به‌ردرا. كه‌م نین ئه‌و جاشانه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی مادی یان مه‌به‌ستی تر فریو درابوون و چه‌كیان بۆ رژێم هه‌ڵگرتبوو و ئێسته‌ش به گونجاویان زانیوه بگه‌ڕێنه‌وه ناو خه‌ڵكی خۆیان.
واز له خزمه‌تكردن به دوژمن ده‌هێنن و به جیاكردنه‌وه‌ی ریزی خۆیان پشت له رابڕدوویان ده‌كه‌ن.
ئه‌وان له رێی پێوه‌ندیگرتن به كه‌سایه‌تییه ئاینی و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی ناوچه‌كانی بۆكان، مه‌هاباد، پیرانشاره‌وه ڕایان گه‌یاندووه كه واز له خزمه‌تكردن به دوژمن ده‌هێنن و به جیاكردنه‌وه‌ی ریزی خۆیان پشت له رابڕدوویان ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی رابردوودا پێوه‌ندییان به كه‌سانی خۆشناوی ناوچه‌كه كردووه، رۆژ له دوای رۆژ له زیادبووندایه.
پێویسته بگوترێ ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی به كۆمه‌ڵی جاشه‌كان له‌لایه‌ن میدیای فه‌رمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیشه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه. میدیاكه ماوه‌یه‌كه ته‌نانه‌ت وشه‌ی جاشی سڕیوه‌ته‌وه و به چه‌كداری رژێم ناویان ده‌بات به‌و هیوایه‌ی كۆتایی به دیارده‌ی جاشێتی بهێنرێت.