پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی، به‌شداری له پرسه‌ی قوربانیانی كاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌كه و پرسه‌ی باوكی پارێزگاری سلێمانی كرد و رای گه‌یاند، قه‌رده‌مان وایه ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پێكه‌وه ئه‌و هه‌رێمه به‌ڕێوه ببه‌ین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ی تشرینی دووه‌م، پشتیوان سادق له لێدوانێكدا گوتی، ئه‌مڕۆ جیا له‌و دوو پرسه‌ی له سلێمانی هه‌یه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان گه‌یاند، خه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێشكه‌ش به 100 مامۆستای ئاینی شاره‌كه ده‌كرێت كه له‌ماوه‌ی رابردوو خزمه‌تی زۆریان كردووه.
ئه‌و له‌باره‌ی پێوه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا گوتی، له نزیككاتدا پارتی بڕیار ده‌دات سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌ت یه‌كێتی بكات و قه‌ده‌ریش وایه كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پێكه‌وه خزمه‌تی كوردستان بكه‌ین.
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیش ئه‌و وه‌زیره‌ی حكوومه‌ت گوتی، ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران دراوسێین و كوردستان فاكته‌رێكی ئاشتی ده‌بێت بۆ هه‌موو دراوسێیه‌كانی و ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێسته‌یش هه‌یه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.