سایتێكی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، كه شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی تێكچووه و به‌و هۆیه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی "دره‌و" كه له سلێمانی كار ده‌كه‌ن، بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ریه‌كه له شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه و چه‌تۆ ساڵح بریكاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی بانگێشت كردووه و ئاگه‌داری كردنه‌وه نابێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام له دوێنێوه شۆڕش ئیسماعیل گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر و چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئاگه‌داركردووه كه به‌نیازه له هه‌ولێره‌وه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات و نیگه‌رانه له‌و گوشارانه‌ی كه بافڵ تاڵه‌بانی خستویه‌تییه سه‌ری.
وه‌ك له هه‌واڵی سایته‌كه‌دا هاتووه، شۆڕش ئیسماعیل نیگه‌رانه له بڕیاره‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و پێیوایه بیانوی پێده‌گرن له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گرتویه‌تییه به‌ر.
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت هه‌ریه‌كه له شۆڕش ئیسماعیل و چه‌تۆ ساڵح له پۆسته‌كانیان لابدات و كه‌سانی تر له یه‌كێتی له شوێنیان دابنێت. ئه‌وه له‌كاتێكدایه بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندیكی پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوانیانه‌وه.