مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد كه تیایدا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركران.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له بڕگه‌ی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆمان له‌باره‌ی توندوتۆڵكردنی ڕێنوێنی و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له پێوه‌ر و ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی و مۆڵه‌تی پیاده‌كردنی پیشه‌كان له‌پێناوی پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان كرد، كه به‌هۆی كاره‌ساتی ته‌قینی غازه‌وه له هه‌ردوو شاری سلێمانی و دهۆك، چه‌ندان كه‌س بوونه قوربانی.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانییانی هه‌ردوو ڕووداوه‌كه كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرایان بۆ برینداره‌كان خواست و ئاماژه‌یان به ڕۆڵی گرنگیی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت كرد له هه‌ردوو كاره‌ساته‌كه و به تایبه‌تی ستایشیی قاره‌مانێتی و گیانفیدایی خوالێخۆشبوو رائید عه‌لی به‌رواری و پۆلیسه هاوكاره‌كانیان كرد، كه له پێناوی به‌هاناوه‌چوون و پاراستنی هاووڵاتییان، گیانی خۆیان به‌ختكرد.
دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته داوده‌زگا و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت، له زووترین كاتدا، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساتانه بكه‌ن و هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌یان و درێخی نه‌كه‌ن له به‌هاناوه‌چوون و ڕزگاركردنی گیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان له هه‌موو جۆره كاره‌ساتێكی سروشتی به‌گشتی.
دواتر ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێكی فراوانی له باره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ی سلێمانی و دهۆك خسته ڕوو، كه تێیدا چه‌ندان پێشنیار و ڕاسپارده‌ی پێویستی له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به سیسته‌می شۆڤاژ و LPGی و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری رژدی و پێویست بۆ توندوتۆڵكردنی ڕێنوێنیه‌كان و لێپرسینه‌وه له پێوه‌ر و ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی و مۆڵه‌تی پیاده‌كردنی پیشه‌كان و دابینكردنی پێداویستی دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری شارستانیی و شاره‌وانی و ته‌ندروستیی، به‌تایبه‌تی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كان JCC له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی تێدا بوو تا به‌شداری كارا بكه‌ن له به‌هاناوه‌چوون له كاتی هه‌رجۆره ڕووداوێكی گه‌وره و كاره‌ساتی سروشتی.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌كۆی ده‌نگ، ڕاسپارده و پێشنیاره‌كانی وه‌زیری ناوخۆی په‌سه‌ند كرد و وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد بۆ جێبه‌جێكردنیان.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیاری دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان و هه‌روه‌ك له كۆنووسی لیژنه وه‌زارییه‌كه‌ش دووپاتی له‌سه‌ر كرابوو، ئه‌نجوومه‌ن بڕیاریدا، ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندان ڕابسپێرێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان، به گوێره‌ی پسپۆڕی، له خاڵه سنوورییه‌كان، ئه‌و پشكنینانه به گوێره‌ی ستاندارد ئه‌نجام بده‌ن و ڕێگری له هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و تانكی غاز بكه‌ن كه بۆ سیستمێكی سه‌لامه‌ت ناگونجێن. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی، چالاك بكرێت و هه‌موو جۆره پێداویستییه‌كی بۆ دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و چاودێرییه‌كی توندی كۆمپانیاكانی كوالیتی كۆنترۆڵ سه‌ربه كه‌رتی تایبه‌ت له خاڵه سنوورییه‌كان بكات.
سه‌ره‌ڕای ڕاسپاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به ڕاهێنان و مۆڵه‌تی پیشه‌یی له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی به‌رگری شارستانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بۆ ڕێكخستنی كۆرس و خولی تایبه‌تمه‌ند به‌م بواره بۆ ڕاهێنانی وه‌ستا كرێكار و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ له بواری دامه‌زراندنی سیستمی شۆڤاژ و LPG كار بكه‌ن. هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ له‌م بواره‌دا كار بكات، ده‌بێ خول ببینێت و مۆڵه‌تی پیشه‌یی به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیاریدا به دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پشكنین بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان تا پشكنینی سامپڵی غازی شل بكه‌وێته ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكان و نوێنه‌رانیان له لێژنه‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشێلكاریی به‌رده‌وامی سه‌روه‌ریی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان كرا كه پێشێلكردنێكی ئاشكرا و زه‌قی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێوه‌ندی دراوسێیانه‌یه. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له كاتێكدا به توندترین شێوه، سه‌ركۆنه‌ی هێرش و بۆردمانكردنی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوا له وڵاتانی دراوسێ ده‌كات كه ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بگرن و پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی، هه‌ڵوێستی رژدیان هه‌بێت و سنوورێك بۆ ئه‌م پێشێلكاری و هێرش و په‌لامارانه دابنێن و چیتر ڕێگه‌نه‌ده‌ن سه‌روه‌ری هه‌رێم و عێراق پێشێل بكرێت.
له هه‌مانكاتدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دووپات كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك، ڕێگه‌ی نه‌داوه و ڕێگه‌ش نادات، ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ له ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه تێكبدرێت و هه‌موو ئه‌م جۆره بانگه‌شانه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه ده‌كرێن، چونكه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و له ڕاستییه‌وه دوورن.
بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌مواركردنی پێڕه‌وی دایه‌نگه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به مۆڵه‌تی دایه‌نگه‌كان، كه له لایه‌ن كوێستان محه‌مه‌د كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی خرایه ڕوو و دواتر په‌سه‌ند كرا.