ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بۆردمانه‌كانی توركیا رۆژئاوای كوردستان له دۆخێكی خراپدایه و ناسه‌قامگیری و نائارامی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. ده‌ڵێت، توركیا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا بیر له‌هێرشی زه‌مینی ده‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌ر رۆژئاوا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ی تشرینی دووه‌م، كاوه ئازیزی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" به "وشه"ی راگه‌یاند، دۆخی رۆژئاوای كوردستان زۆر ئاڵۆز و خراپه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وام به تۆپ و تانك و فڕۆكه بۆردمان ده‌كات له عه‌فرین تا سمێلكا، ترسێكی زۆر لای هاووڵاتییان دروستبووه.
روونیشی كرده‌وه كه هاووڵاتییانی رۆژئاوا ترسیان لێ نیشتووه و له هێرشی زه‌مینی ده‌ترسن بكرێته سه‌ر ناوچه‌كه، رووسیا و ئه‌مریكا ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ن و توركیایان ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه، خه‌ڵك باس له‌وه ده‌كه‌ن ترس هه‌یه سوپای توركیا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ هێرشی زه‌مینی بۆ سنووری كۆبانێ.
باسی له‌وه‌كرد، نائارامییه‌كی زۆر له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه، به‌رده‌وام بۆردمانی توركیا هه‌یه، به‌جێهێشتنی رۆژئاوا له لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه ئه‌گه‌ر توركیا له‌گه‌ڵ سووریا بیر له هێرشی وشكانی بكاته‌وه ئه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ناوچه‌كه بهجێدههڵن.
جێی ئاماژه بۆ كردنه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه توركیا بۆردمان و هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێ كردووه و چه‌ندان ناوچه‌ی به ئامانج گرتووه.
وشه/ هۆشیار عه‌لی