حكوومه‌تی عێراق، پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاری كرد و له نۆی نیسان تا 13ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئادار، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی‌دا، بڕیاری له‌باره‌ی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دا و له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، له ڕۆژی سێشه‌م نۆی نیسانی 2024 پشوو ده‌ست پێ ده‌كات تا ڕۆژی شه‌موو 13ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه كه ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت له ڕۆژی یه‌كشه‌م 14ی نیسانی 2024 ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.