دۆخی ئۆكراینا له‌و جه‌نگه‌ی رووسیا به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه، زۆر خراپه و وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه رای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا زیاتر هاوكاریی سه‌ربازیی نه‌كات، جه‌نگه‌كه ده‌دۆڕێنن، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكایش بۆ وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، پێشنیاری هه‌یه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی نیسان بڵاوی كرده‌وه، له كاتێكدا سه‌رۆكی ئۆكراینا و به‌شێك له وڵاته رۆژئاواییه‌كان له هه‌وڵی رژدی ئه‌وه‌دان ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئۆكراینا بنێرێت، تا بتوانێ له جه‌نگه‌كه به‌رانبه‌ر به رووسیا به‌كاری بێنێت وه‌ك زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا رای گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هاوكاری نه‌كات، ئه‌گه‌ری زۆره جه‌نگه‌كه بدۆڕێنێت، ئێسته دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان، بۆ وه‌ستانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا تره‌مپ پێشنیاری هه‌یه.
راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، بۆ نزیكه‌كانی خۆی گوتوویه‌تی بۆ راگرتنی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، پێویسته پاڵه‌په‌ستۆ بخرێته سه‌ر كیێڤ تا ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له خاكه‌كه‌ی خۆی بێت، به‌وه‌ش ده‌توانرێ جه‌نگه‌كه به‌كۆتا بێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه‌سانێك له نزیكه‌كانی تره‌مپ و به‌شێك له راوێژكاره‌كانی كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت، گفتوگۆی ئه‌و پرسه‌یان له‌گه‌ڵ تره‌مپ كردووه و ئه‌وان ده‌ڵێن به‌پێی پێشنیاره‌كه‌ی تره‌مپ، پێویسته ئۆكراینا ده‌ستبه‌رداری دوورگه‌ی قرم و به‌شێك له ناوچه‌ی دۆنباس كه له سنووری رووسیایه ببێت، ئه‌وكات ده‌توانرێ له گفتوگۆدا جه‌نگه‌كه به‌كۆتا بێت.
ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه میتۆدی تره‌مپ له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا جیاوازی زۆره، وه‌ك ئه‌وه‌ی میتۆدی بایدن ئه‌وه‌یه هاوكاریی به‌رده‌امی ئۆكراینا بكات كه ئه‌وه‌یش به دوژمنكاریی رووسیا هه‌ژمار ده‌كرێت.
چه‌ند جارێك دۆناڵد تره‌مپ له لێدوان یان له دیمانه‌كاندا ئاماژه‌ی داوه، ئه‌گه‌ر جارێكی تر بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بێته‌وه هه‌ڵبژاردن، ده‌توانێ له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا به‌كۆتا بێنێت.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.