كچێكی ئێزیدیی شارۆكه‌یه‌كی سه‌ر به مووسڵ، خۆی پاڵاوتووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شاجوانی ئه‌مساڵی عێراق.
بڕیار وایه سبه‌ی پێنجشه‌م له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، پێشبڕكێی شاجوانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و تێدا "لیدا ئه‌لشێخ" كه كچێكی ئێزیدییه و خه‌ڵكی شارۆكه‌ی "باشووك"ی سه‌ر به پارێزگای مووسڵه، خۆی پاڵاوتووه ببێته شاجوانی نوێی عێراق.
كه‌سێكی نزیك له‌و كچه شۆخ و شه‌نگه پاڵێوراوه به "وشه"ی گوت، ئێسته لیندا له شاری به‌غدایه و خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه كه جگه له‌و چه‌ند كوردێكی تریشی تێدایه.
پێشتریش شه‌یما قاسم شاجوانی عێراق كه به دیاریكردنی شاجوانی نوێ تاجه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فێسبووك وێنه‌ی كچێكی شاری سلێمانی بڵاو كرده‌وه كه كاندیده بۆ وه‌رگرتنی پۆستی شاجوانی عیراق.
ئاهه‌نگ و پرۆسه‌ی دیاریكردنی شاجوانی عێراق، به سه‌رپه‌رشتیی چه‌ندان كه‌سایه‌تیی ناسراوی عێراق و جیهانی، له هۆتێل مه‌نسوور له شاری به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێ.
دھۆك/ نه‌وزاد ھلۆری