كچه فاشێۆن و پسپۆڕی جوانكاری "شیدا ئاهوری" ناسراو به شیدا فاشیۆنیست، دوا به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له واڵی تایبه‌ت به‌خۆی وا ده‌كات هه‌زاران فۆلۆوه‌رسی به چه‌ند سه‌عاتێك بۆ زیاد بێت.
دوای ڕێكلامكردن بۆ چه‌ند ماڕكه‌یه‌كی حیجاب له وڵاتی ئێران، شیدا ناودار تر ده‌بێت و وێنه‌كانی سنووری ئێران تێده‌په‌ڕێنن، به‌وه‌ش شیدا یه‌كه‌م گرێبه‌ستی كاركردنی بۆ دێت له وڵاتی ئیماڕاته‌وه له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری ئه‌و وڵاته، به‌ڵام تا ئێسته نه‌زانراوه كێیه.
شیدا ئێسته نرخی یه‌ك شه‌و ڕیكلامكردنی له ماڕكه جیهانییه‌كاندا بۆ ملیۆنان دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌و خاتوونه جگه له جوانییه‌كه‌ی پسپۆرڕی بواری جوانكاری ئافره‌تانه.
ئێسته شیدا زۆرترین گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ڕێكلام بۆ كۆمپانیا زۆر به‌هێزه‌كان، به‌ڵام هه‌ر چه‌نده‌ی پێ ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌ر ده‌ڵێت زیاترم پێ دراوه، ئێسته له شاری دوبه‌ی ده‌ژی و خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی ئیتاڵییه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی و مافی مانه‌وه‌ی ئیماڕاتی هه‌یه.
واڵی تایبه‌تی ئه‌و كچه ئه‌كتیڤتره له زۆربه‌ی واڵی كه‌سایه‌تی و هونهمهندهكان و خاوه‌نی 559 هه‌زار بینه‌ره به‌به‌رده‌وامی. ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی شیدا له‌به‌ر ده‌كات ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌شی كه‌م بێت له بازاڕدا ده‌بێت به گرانترین نرخ و له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی نازناوی "مادۆنا"ی ئێرانی لێنراوه.
مادۆنا گۆرانیبێژ و مۆدێلستێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكییه، له ساڵی 1985 له ویلایه‌تی میشیگان له ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه.