به‌ وێنه‌.. یه‌كه‌م ڕۆژی قوتابخانه‌ له‌ دنیا

:: PM:02:03:17/09/2017 ‌

مانگی ئه‌یلوول، كرانه‌وه‌ی هه‌موو قوتابخانه‌كانی دنیایه‌ به‌ ڕووی قوتابییاندا به‌ بێ جیاوازی، ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی یه‌كه‌م ڕۆژی قوتابخانه‌یه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێكی جیاواز:

- دایكێك منداڵه‌كه‌ی ده‌بات بۆ قوتابخانه‌ له‌ فێرتۆ، ڕۆژئاوای فڕه‌نسا.

- قوتابییانی هایتی، له‌ به‌یانیدا مارشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ قوتابخانه‌ ده‌ڵێن.

- گه‌یشتنی چه‌ند كچێك بۆ به‌شه‌ ناوخۆیی قوتابخانه‌كه‌یان.

- كچانی فه‌له‌ستینی له‌ غه‌زه‌، به‌ره‌و قوتابخانه‌ ده‌چن به‌ كۆمه‌ڵ.

- شازاده‌ جۆرج، كوڕی شازاده‌ ویلیامی به‌ریتانیا له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی قوتابخانه‌یدا.

- منداڵه‌كانی شازاده‌ فرێدریكی دانیمارك، له‌ ڕێیان بۆ قوتابخانه‌.

- شازاده‌ ئه‌لیزابێپ و گابریێل، له‌ خێزانی پاشایه‌تی به‌لجیكا، یه‌كه‌م ڕۆژی قوتابخانه‌یان.

- كۆمه‌ڵێك قوتابی له‌ پۆلێكی قوتابخانه‌یه‌كی كۆمبێی فڕه‌نسا.
سه‌رچاوه‌/ سكای.نیوس


وشە - ڕێناس شابان