(دیلان چیتاک)، کچی ئەستێرەی بەناوبانگی تورکیا ئیبراهیم تاتڵیساس، پاش چەندین ساڵ دەیەوێت نازناوی باوکی وەربگرێت، ئهمهش له كاتێكدایه كه تازه دهزانرێت دیلان كچى تاتڵیساسه.
ساڵێک بەر لە ئێسته، ئیبراهیم تاتڵیساس ئاشکرای کرد کە خاوەنی حەوت منداڵە نەک سێ منداڵ، بەڵام هەریەکێکیان لە دایکێکن بەبێ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پێکهێنابن و ناویان لەسەر باوکێکی تر نووسراوە، بهڵام بهم دواییه ناوى دیلانى ئاشكرا كرد كه یەکێک لە منداڵەکانى تی به شێوهى نایاسایى.
دیلان لە پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام بڵاوى كردووهتهوه كه له دادگا داوای نازناوی باوکی ڕاستەقینەی دەکاتەوە، بەڵام بە پێی وەڵامی دادگا ئەگەر ناوبراو بیەوێت ئەو کارە بکات، ئەوا دەبێت لەلایەن جیم چیتاکەوە، واتە ناوی ئەو پیاوەی بە باوکی نووسراوە، قبووڵ بکرێت و ناوەکەی خۆی بکشێنێتەوە.
ئیبڕاهیم تاتڵیساس لەدایکبووی ساڵی 1952، یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە جیهاندا و ناسراوە بە "ئیمپڕاتۆڕ" له هونهرى توركیدا، جگە لە چەندین پێوەندی خۆشەویستی، تا ئێسته سێجار هاوسەرگیری کردووە، پێوهندى خۆشهویستى به نهێنى له ئێسته لهگهڵ سبیل جاندا ههیه.
دیلان چیتاک لەدایکبووی ساڵی 1989، گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت، لەدوای ئەوەی تاتڵیساس ناوی منداڵەکانی ئاشکرا کرد، ئهم كچهش له پێگهى فهرمى خۆى ئاشكرا كرد و به ناونیشانى باوكم منى له بیر كردووه.