به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕێژه‌ی بارانی 24 سه‌عاتی ڕابردووی بڵاو كرده‌وه كه له شاری دهۆك زۆرترین باران باریوه.
ئەمڕۆ پێنجشەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، ڕێژه‌ی باران له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی كه‌م بووه، له ناو هه‌موویاندا له شاری دهۆك زۆرترین باریوه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، ڕێژه‌ی بارین به‌م شێوه‌یه بووه، لە ھەولێر 2.3 ملم، لە دھۆک 3.4 ملم و لە ھەڵەبجە 0.2 ملم باران باریوە و له سلێمانیش ته‌نیا له ده‌ڤه‌ری قه‌ڵادزێ 0.2 باریوه.