خانمه ئه‌كته‌ری ناسراوی شاری سلێمانی "هه‌واڵ عوسمان" نوێترین پۆستی بۆ ڕزگاری هاوسه‌ری كۆچكردووی بڵاو كرده‌وه.
هه‌واڵ له‌سه‌ر وێنه‌ی هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو پشتیوان به‌ده‌وی نوسیوویه‌تی: "ئێمه چی بكه‌ین بێ تۆ پشتیوان گیان" به‌م قسه‌یه و وێنه‌یه‌ی هونه‌رمه‌ند پشتیوان هه‌واداران و هاوڕێ نزیكه‌كانی جارێكی تر خه‌م و خه‌فه‌ت دایگرتن و دڵی هه‌واڵ ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كچه گه‌وره‌كه‌شی له سه‌ر گۆڕی باوكی به‌بێ ناز دانیشتووه.
هه‌واڵ عوسمان، خوشكی هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمانه ناسراو به "وه‌نه‌وشه" و زیاتر به كاره‌كته‌ری (ژاڵه) له زنجیره درامای گه‌رده‌لوول ناوبانگی هونه‌ریی ده‌ركردووه، هاوسه‌ری (پشتیوان به‌ده‌وی)ی هونه‌رمه‌نده.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م 16ی كانوونی دووه‌م، هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد و پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی درامای گه‌رده‌لوول (پشتیوان نووری به‌ده‌وی) به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد.
كۆچكردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكار و گۆرانی بێژ و ڕاگه‌یاندكاری هاوڕێی ماته‌میان بۆ ڕۆیشتنه‌كه‌ی گێڕا.
ته‌نانه‌ت له پێگه‌ی فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی هه‌واڵ و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و هه‌واڵی كۆچی دوایی پشتیوان بووه زۆرترین خوێنه‌ر له‌ناو هه‌واڵی میدیاكاندا.
پشتیوان نوری كه‌ریم له دایك بووی ساڵی 1977ی شاری سلێمانی گه‌ڕه‌كی (چوارباخ)ـه.
له ساڵی 1993 ژیانی هونه‌ری له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی شانۆ ده‌ست پێ كرد، به‌شداری له چه‌ندان شانۆ گه‌ریدا كردووه، له درامای گه‌رده‌لوول به ڕۆڵی ڕزگار ناسرا.
هه‌ر له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، پشتیوان ئاشنای خانمه هونه‌رمه‌ند (هه‌واڵ عوسمان) ده‌بێت و له ساڵی 1995 ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پێكدێنێت، ئێسته‌یش خاوه‌نی دوو كچن به ناوه‌كانی كانی و لانی.
له سه‌ره‌تای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانه‌وه ژیانی هونه‌ری پشتیوان ده‌ستپێده‌كات و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی(هه‌واڵ عوسمان) به‌یه‌كه‌وه به‌شداریان له چه‌ندان درامای كوردی دا كردووه، دیارترینیان درامای گه‌رده‌لووله، كه له‌و درامایه‌دا وه‌ك پاڵه‌وان ڕۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كی پێشمه‌رگه به‌جه‌رگ ده‌بینێت به ناوی (رزگار)، دواتر له ناوخه‌ڵكیدا هه‌ربه‌و ناوه ده‌ناسرێت.
چیڕۆكی كۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له وێوه ده‌ست پێ ده‌كات، كه سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌م 16 ی كانوونی دووه‌م، سه‌عات 4:30 ئه‌كته‌ری ناسراوی كورد (پشتیوان نوری) له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی له مۆبیلیاتی (ئۆنزیل)، له شاری سلێمانی باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و هه‌ست به ئازاری سه‌ر سنگی ده‌كات، دواتر به‌پێی خۆی ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ له شاری سلێمانی، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێت، كه سه‌كته‌ی دڵ لێی داوه، ده‌ست به‌جێ دوای چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك كۆچی دوایی ده‌كات، وه‌ك خانه‌واده‌كه‌ی ئاشكرایان كرد پێشتر پشتیوان هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه.
پزیشكه‌كان هه‌وڵێكی زۆری ده‌ده‌ن بۆ ڕزگاركردنی ژیانی، به‌ڵام دواجار به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه به‌یه‌كجاری له‌ته‌مه‌نی 41 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان ده‌كات، به‌مردنی پشتیوان نووری به‌ده‌وی ئه‌ستێره‌یه‌كی تر له هونه‌ری كوردی ده‌كوژێته‌وه و هاوڕێكانی مردنی به كاره‌سات ناوده‌به‌ن.
به گوته‌ی هه‌واڵ عوسمان، خێزانی پشتیوان به‌ده‌وی،"هاوسه‌ره‌كه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌كی له ناكاو جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه و گیانی سپاردووه".