له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌ی شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی (ئێن ئارتی دوو)، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوبووه‌وه، دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌و هه‌واڵه "شانۆ" له نوێترین پۆستیدا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خه‌ریكی ئاماده كارییه بۆ به‌رنامه نوێیه‌كه‌ی.
شانۆ به‌كر له‌سه‌ر وێنه نوێیه‌كه‌ی نووسیویه‌تی :" له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ به‌نامه نوێیه‌كه‌م، به‌نامه‌ی (جوانی تۆ) له كه‌ناڵی nrt2"، هه‌وادارانی داوایان ڵی كردووه كه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌رنامه نوێیه‌كه‌ی بدركێنێت، و پێیان بڵێت كه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له‌دایك بووه، له ماوه‌ی پێشوودا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو، پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراهیم" له پڕۆگرامی ئێواره‌ی ئێن ئارتی دوو شانۆ ئه‌و پڕۆگرامه پێشكه‌ش ده‌كات، به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرێت كه ناتوانێ وه‌ك و شارا ڕۆڵێكی باش بگێڕێت، پێشتر ئه‌ندامی تیپی میوزیكی "لوڕ" بوو. به‌هۆی ئه‌م تێكه‌ڵبوونه‌ی له كاری ڕاگه‌یاندن ناوبراو ئاشكرای كردووه، ئێسته وازی له میوزیك هێناوه.