ئه‌و جله كوردییانه‌ی ژالیا سیروان وێنه‌ی بۆ نه‌ورۆز پێوه بڵاو كرده‌وه، له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه و به لای كچانه‌وه زۆر سه‌رسامكه‌ر و جوان بوو.
ژالیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كرده‌وه، وێنه‌كانی دوای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ ده‌موچاو و لێویه‌تی، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م جاره جلی كوردی له‌به‌ر بكات دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی قژی سوور كردووه.
ژالیا سیروان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی به زه‌رده‌خه‌نه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌وادارانی پێیان وابوو هیچ ڕه‌نگه جلێك له‌گه‌ڵ قژه سووره‌كه‌یدا نایه‌ت، به‌ڵام به جوانییه‌كه‌ی دووباره هاته‌وه ناو هه‌وادارانی و ناسناوه‌كه‌ی خۆی سه‌لماند.
ئه‌م وێنانه‌ش به نوێترین ده‌ركه‌وتنی شاجوانی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، كه جلێكی ڕه‌ساسی و به‌لای نه‌وتیدا له‌به‌ر كردووه و له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یدا پیرۆزبایی نه‌ورۆزی بۆ هه‌وادارانی نارد.
ژالیا سیروان له ساڵی 1996 له سلێمانی له‌دایك بووه و مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له رێوڕه‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر وه‌ك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی میدیاییه‌وه، ئێسته ماوه‌ی یه‌ك مانگی ماوه و ده‌بێت كه‌سێكی تر بۆ شاجوانی ساڵی 2017 هه‌ڵبژێردرێت و ژالیا ئه‌و نازناوه له‌ده‌ست ده‌دات.