له حاڵه‌تێكی له‌ناكاودا جه‌ستن بیبه‌ری گۆرانیبێژ، چاوی به ژن و پیاوێك كه‌وت كه خه‌ریكی شه‌ڕ بوون، بۆیه به په‌له چوو ژنه‌كه‌ی ڕزگار كرد، ئه‌مه‌ش له‌ناو میدیاكاندا هه‌رای ناوه‌ته‌وه.
له ئاهه‌نگی كوچیلای گۆرانیگوتن له ئه‌مه‌ریكا، ژن و پیاوێك له‌پڕ ده‌ستیان به شه‌ڕ كرد و ته‌نانه‌ت پیاوه‌كه خه‌ریك بوو ژنه‌كه بخنكێنێت، له‌و كاته‌شدا جه‌ستن بیبه‌ر گۆرانیبێژ دیمه‌نه‌كه‌ی بینی و به په‌له ژنه‌كه‌ی ڕزگار كرد.
پیاوه‌كه له ئاهه‌نگه‌كه ده‌ركرا، ژنه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌ستن مایه‌وه كه دواتر ده‌ركه‌وت خۆشه‌ویستی كۆنی سه‌رده‌می قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی بووه.
ئه‌م ڕووداوه له ته‌واوی میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه، چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ستن بیبه‌ر خاوه‌نی زۆرترین هه‌وادارانی كچه، بۆیه خه‌ڵكی زۆر به ژنانی و بێهێز باسی ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌واڵه‌ش ته‌واو بۆچوونی خه‌ڵكی به‌رانبه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده گۆڕی و به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌سه‌ریدا شكایه‌وه.
جه‌ستن بیبه‌ر گۆرانیبێژێكی ناسراوی كه‌نه‌دییه، له ساڵی 1994 له دایك بووه و له 2008 ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه، له دنیادا خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره و چه‌ندان ئه‌لبووم و گۆرانیی ته‌نیایی و دوێتی هه‌یه، كۆنسێرته‌كانی یه‌كێكن له چڕترین و پڕ هه‌وادارترین كۆنسێرته‌كانی دنیا.