سروود سهیاڵی، خانمه گۆرانیبێژی لاوی كورد، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له به‌شی ستۆری به وێنه‌یه‌ك ئاشكرای كرد كه له كه‌نه‌دا ھاوسه‌رگیری كردووه، ئێسته ئه‌و گه‌یشتووه به‌و كه‌سه‌ی كه خۆشی ده‌ویست.
دواى ئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ند سروود ئاشكرای كردووه كه ھاوسه‌رگیری كردووه، هه‌وادارنی دلخَۆشی خۆیان بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ربڕیووه و پێیان خۆش بووه كه له كه‌ندا هاوسه‌رگیری كردووه، و گه‌یشتووه به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه ھیچ زانیارییه‌كی تری له‌باره‌ی ھاوسهرگیرییهكهی ئاشكرا نه‌كردووه و وێنه‌ی ڕوخساری ھاوسهرهكهیشی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ھه‌واڵه‌كه، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "بۆ ھه‌موو ئازیزانم، ده‌مه‌وێت خۆشییهكانم له‌گه‌ڵ ئێوه به‌ش بكه‌م، من ئه‌مڕۆ گه‌یشتمه ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆشم ده‌وێت".
سروود سهیاڵی، هونه‌رمه‌ندێكی لاوی كورده، ماوه‌یه‌كی كه‌مه كوردستانی جێهێشتووه و ئێسته له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له كه‌نه‌دا ده‌ژی، چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ھه‌روه‌ھا چه‌ندان ئاھه‌نگ و كۆنسێرتێكی ساز كردووه، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له كوردستان به‌هۆی كه‌می ئه‌زموون نه‌یده‌توانی سپۆنسه‌ر بۆ كاره‌كانی په‌یدا بكات.