خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری ماكیاج (جیهان هاشم)، نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لای هه‌وادارانی دروست كردووه.
جیهان هاشم به‌هۆی ئه‌وه‌ی به ستایلێكی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێداوه، ئێسته ئه‌و له میسڕه و شێوازه ورووێنه‌ره‌كه‌ی بووته جێی باسی هه‌وادارانی.
جیهان هاشم ماوه‌یه‌كه بۆ گه‌شت كردن له وڵاتی میسڕه و تا ئێسته نه‌گڕاوه‌ته‌وه به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و خانمه له ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیارییه‌وه توانراوه سوود له توانا و زۆری هه‌وادارانی وه‌ربگرێت و له ڕێگای ئه‌وه‌وه له‌مه‌وداو به ئاماده‌بوونی گه‌شتی وڵاتی بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ژیاوه، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه.