مێگه‌ن مێركل ژنی شازاده‌ی دووه‌می به‌ریتانیا، له دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری به كوڕی خێزانێكی شاهانه‌یی كردووه، ناتوانێت هه‌موو جلێك به ئاره‌زووی خۆی له‌به‌ر بكات و چه‌ند جلێكی لێ قه‌ده‌غه كراوه.
ڕۆژی شه‌موو هێنری چارلز ئا‌لبێرت داڤد ناسراو به شازاده هاری، كوڕی دووه‌می خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ مێگه‌ن مێركل ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له ئاهه‌نگێكی گه‌وره و ڕازاوه‌دا به به‌شداری ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تی ناوداری جیهانی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی، ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و به به‌رچاوی هه‌موو دنیادا له یه‌كتر ماره كران.
دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش مێگه‌ن بووه ئه‌ندامێكی فه‌رمی خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، بۆیه یاسا و سنوورێك بۆ ته‌واوی ڕه‌فتاره‌كانی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت له‌به‌ركردنی جله‌كانیشی دانرا.
ئێسته وه‌ك جاران ناتوانێت وه‌ك ئه‌كته‌رێك مامه‌ڵه بكات و هه‌رچییه‌ك پێی خۆش بێت بیپۆشێت، بۆیه ئه‌م جۆره جلانه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرا كه پێشتر هه‌موویانی له‌به‌ر كردووه و وێنه‌ی پێیانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
_ شۆرتی كورت یان درێژ.
_ پانتۆڵی ئه‌ژنۆ دڕا‌و.
_ جلی ناوك ڕووت.
_ پانتۆڵی چه‌رم و ته‌سك.
_ جلی فش و ڕووت.