سه‌رۆكی ڕووسیای فیدرال ڤلادیمێر پوتین به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له دایكبوونی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پیرۆزبایی له تره‌مپ كرد.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رمایه‌دار و بازرگانی ئه‌مه‌ریكی له 14ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 1946 له شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه و سه‌ره‌تا بێژه‌ر و پێشه‌كه‌شكار و دواتر ڕووی له بازرگانی و سه‌رمایه‌داری كردووه، له هه‌ڵبژاردنی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2016 توانی به‌سه‌ر هیلاری كلینتنی كاندیدی دیموكراته‌كان سه‌ر بكه‌وێ و وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا.
ئاژانسی "
ئیته‌رتاسی" ڕووسیا له زاری گوته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا "كرملێن" بڵاوی كرده‌وه، ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا برووسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی بۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناردووه، به بۆنه‌ی 72ه‌مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونییه‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی كرمێلن ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی برووسه‌كه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌ی پوتین بۆ تره‌مپ نه‌خسته ڕوو، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ، پوتین هیوای ته‌مه‌ندرێژی و پێوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ خواستووه.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌تایبه‌ت دیموكراته‌كان گومانی زۆریان له پێوه‌ندییه‌كانی تره‌مپ و ڕووسیا هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی ڕووسیا تۆمه‌تبار كرا به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له 2016 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ، دوای هاتنه سه‌ر حوكمیش تا ئێسته تره‌مپ به ته‌واوی هه‌نگاوی دژی فره‌وانخوازییه‌كانی ڕووسیا نه‌ناوه، به تایبه‌ت له ئۆكرانیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.