له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و دهۆك، كچێك و دوو كوڕه كورد وه‌ك زیره‌كترین قوتابی له‌سه‌ر ئاستى عێراق له‌گه‌ڵ سێ قوتابی تر‌ى عێراقى له شاره جیاجیاكانى باشوورى عێارق، هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ به‌شدارى كردن له گه‌وره‌ترین پێشبڕكێی زانستى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ به‌شداربووان له گشت وڵاتانى دنیادا؟.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه قوتابیان له ووڵاتانى جیاوازى دنیادا گه‌یشتونه‌ته ڕۆمانیا بۆ به‌شداریكردن له گه‌روه‌ترین پێشبڕكێى زانستى نێوده‌وڵه‌تى، و ئه‌مڕۆ بڕیاره ئه‌نجامى كۆتایی پێشبڕكێیه‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت.
ویژدان ئیبراهیم یه‌كه‌مین كچه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌شدارى ئه‌و ئۆلۆمپیاده ده‌كات و ئێسته له ڕۆمانیایه له‌گه‌ڵ دوو قوتابی تر له شاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه و دهۆك له‌و باره‌یه‌وه له ڕۆمانیاوه ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: "عێراق بۆ سێیه‌مین جاره به‌شدارى ئه‌و ئۆلۆمپیاده ده‌كات و ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكیشه 59ه‌مین ئۆلۆمپیادى ئینته‌ر ناشیۆنال ماتماتیك ئۆلۆمپیاد له وو‌ڵاتى ڕۆمانیا كه گه‌وره‌ترین پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تى زانستى بیركارییه ده‌ستى پێكردووه و ئه‌مڕۆ ڕۆژى هه‌ینى 13ى ته‌مووز، كۆتا ڕۆژه و ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
له‌سه‌ر بنه‌ماو پێوه‌رى تاقیكردنه‌وه هه‌ڵبژێردراوین و دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى سێ تاقیكردنه‌وه‌مان كرد له هه‌موو عێراق كه له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كه‌وه ده‌توانى به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌یت، كۆى تاقیكردنه‌وه‌كان سێ رانك بوو له‌هه‌ر به‌شێك قوتابی هه‌ڵده‌بژێردران و له كۆتایی ڕانكدا شه‌ش قوتابی هه‌ڵبژێردران كه ئێسته له ڕۆمانیاین به‌یه‌كه‌وه، زیاتر له 105ه‌مین ووڵات به‌شدارییان تێدا كردووه و له هه‌ر ووڵاتێكه‌وه شه‌ش قوتابی هاتوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عێراق ساڵى سێیه‌میه‌تى له چاو ووڵاته‌كانى دیكه كه‌مێك له دواوه‌ین، به‌ڵام ئێمه هه‌واڵى خۆمانداو توانیمان سه‌ركه‌وتووبین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین ئۆلۆمپیادى نێوده‌وڵتییه و هه‌ر كه‌سێك هه‌ر مه‌دالیایه‌ك وه‌ربگرێت هه‌موو زانكۆكانى دنیا به‌تایبه‌ت به‌ناوبانگه‌كان به‌خۆشحاڵییه‌وه ڕه‌زامه‌ندى ده‌ده‌نێ و وه‌ریده‌گرن، چونكه پێشبڕكێیه‌كه له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو دنیادا ته‌نها زیره‌كه‌كان قبوڵ ده‌كه‌ن.
ئێسته چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانین و خۆشمان نازانین چۆن بووین له تاقیكردنه‌وه‌كان، حه‌زده‌كه‌م داوا له هه‌موو كورد بكه‌م به‌شدارى بكه‌ن له‌و ئۆلۆمپیادانه چونكه به‌و كاره ده‌توانین وڵاته‌كه‌مان پێش بخه‌ین و به‌و شێوه‌یه ده‌توانین گۆڕانكارى له دنیادت دروست بكه‌ین. من وه‌ك كوردێك به‌هاوكارى خێزانه‌كه‌م و هاوڕێ و خزم و كه‌سانم به‌شدارى تێدا بكه‌م و سوپاسیان ده‌كه‌م، من ئه‌وه‌ى له‌سه‌رم بوو توانیم بیكه‌م و ئه‌نجامى بده‌م.
شایه‌نى باسه سێ قوتابی كوردستان له‌سه‌ر ئاستى قوتابیه زیره‌كه‌كانى دنیادا به‌شدارى پێشبڕكێیه‌كى زانستى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن له وو‌ڵاتى ڕۆمانیا له‌سه‌ر ئاستى عێراق شه‌ش قوتابی به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن كه‌سێینیان كوردن له شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و دهۆك، له پێنچ تاقیكردنه‌وه‌ى قورس ده‌رچوون تاگه‌یشتوونه‌ته قۆناغى كۆتایی پێشبڕكێیه‌كه، قوتابییه كورده‌كان به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له به‌رده‌م سه‌رۆكى ڕۆمانی چوونه‌ته سه‌ر سته‌یچ، ئۆلۆمپیادى نێوده‌وڵه‌تى بیركارى له ساڵى 1959وه هه‌یه، ساڵانه له هه‌ر وڵاتێك شه‌ش قوتابی زیره‌ك و لێهاتوو به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى