پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی هیندی، دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر نینۆكی درێژ كرده‌وه و به هیچ جۆرێك نه‌یبڕی، ئه‌مساڵ نینۆكه‌كانیان بۆ بڕی و ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرایه‌وه.
شریدار شیلال پیاوێكی 82 ساڵی هیندییه، له ساڵی 2014 به هۆی نینۆكه درێژه‌كانییه‌وه، توانی ناوی له كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌یییه‌كان تۆمار بكات و ببێته جێی سه‌رسڕمانی ته‌واوی خه‌ڵك.
ئه‌مساڵ 66 ساڵ به‌سه‌ر چاكنه‌كردن و درێژكردنه‌وه‌ی نینۆكه‌كانی ئه‌م پیاوه تێپه‌ڕی، له كۆتاییدا بڕیاری چاككردنی دا و ئه‌م كاره‌شی به ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، نینۆكه‌كانی شریدار دڕێژییه‌كه‌ی گه‌یشتبووه شه‌ش مه‌تر، هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م نینۆكانه‌شی بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر ساده‌ی منداڵیی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاتێك شریدار له قوتابخانه بووه، ده‌ستی به‌ر نینۆكی مامۆستایه‌كی ژنی كه‌وتووه و بۆی شكاندووه، ئه‌مه‌ش مامۆستاكه‌ی تووڕه كردووه، بۆیه له شریداری داوه و پێی گوتووه "نازانی چه‌ند به ئه‌سته‌م نینۆكه‌كان درێژ ده‌بنه‌وه!"، ئه‌م قسه‌یه‌ش وای له شریدار كردووه ئه‌سته‌می و قوڕسی هاتنه‌وه‌ی نینۆكه‌كانی خۆی تاقی بكاته‌وه.
نینۆكه‌كانی شریدار دوای لێكردنه‌وه‌ی، له یه‌كێك له مۆزه‌خانه ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگیران.