پەرلەمانی مەكەدۆنیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری گۆڕینی ناوی مەكەدۆنیای پەسند كرد و بەم هەنگاوەش كۆتایی بە 10 ساڵ ناكۆكییەكانی نێوان ئەو وڵاتە لەگەڵ یۆنان دەهێنرێت.
80 نوێنەری پەرلەمانی مەكەدۆنیا لە 120 نوێنەری پەرلەمان دەنگیان بە گۆڕینی ناوەكە دا و لەمەودوا ناوی مەكەدۆنیا بۆ مەكەدۆنیای باكور دەگۆڕێت.
هەریەك لە یۆنان و مەكەدۆنیا بە هۆی ئەو كێشانەی لە رابردوودا هەیانبووە، نەیانتوانیوە ببنە ئەندامی یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ و بەم هەنگاوەش رێ بۆ ئەندامیەتی ئەو وڵاتانە لە یەكێتی ئەوروپا خۆش دەكرێت.
بەگوێرەی "مێهرنیوز" هاوینی رابردوو هەردوو حكوومەتی یۆنان و مەكەدۆنیا لەسەر گۆڕینی ناوی مەكەدۆنیا بە رێككەوتن گەیشتبوون و تەنانەت بڕیاریان دابوو بەر لە هەر وڵاتێكی تر ناوەكە بەكار بهێنن.
140 وڵاتی دنیا مەكەدۆنیا بە فەرمی دەناسن و لە كاتی گۆڕینی ناوەكەش دەبێت ئەو وڵاتانە دووبارە بە فەرمی بناسنەوە.
مەكەدۆنیا كەوتووەتە باكوری یۆنان و ژمارەی دانیشتووانی سەرووی دوو ملیۆن كەس دەبێت. ئەو وڵاتە لەدوای دابەشبوونی یۆگۆسڵاڤیا لە ساڵی 1991 دامەزرا.