پیاوێكی تورك له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، زیاتر له 45 هه‌زار جار ته‌له‌فۆنی بۆ پۆلیس كردووه، له‌مه‌شه‌وه به یه‌كێك له بێزاركه‌رترین هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته دانرا و پۆلیس سزای دا.
شه‌ریف كان پیاوێكی 55 ساڵی توركه، دانیشتووی ناوچه‌ی برایم پاشای ئیسته‌نبوڵه، له ماوه‌ی ته‌نیا ئه‌مساڵدا، 45 هه‌زار و 210 ته‌له‌فۆنی بۆ پۆلیسی فریاكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
پۆلیسی وڵاته‌كه ئه‌م پیاوه‌یان گرت و سزای پێنج ساڵ گرتنیان داوه، كه له ئێسته‌وه سزاكه‌ی ده‌ستی به جێبه‌جێكردن كراوه و تا كۆتای واده‌ی به‌ندكردنه‌كه‌ی، ده‌بێت بمێنێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه شه‌ریف ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ دادگه‌ی توركیا دابوو و گوتی: هه‌میشه له كاتی خه‌م و بێتاقه‌تییه‌كانمدا ویستوومه داخی دڵم لای كه‌سێك باس بكه‌م، به‌ڵام هیچ كه‌سم نه‌بووه و ئاسانترین شت ئه‌وه بووه پێوه‌ندی به "155 ژماره‌ی تایبه‌تی پۆلیسی توركیا" بكه‌م و زۆر به جوانی گوێیان بۆ گرتووم.
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، شه‌ریف هه‌میشه هێله‌كه‌ی بۆ شتی بێبایه‌خ سه‌رقاڵ كردووه و سه‌ری كارمه‌نده‌كانی هێلی ته‌له‌فۆنی تایبه‌ت به پۆلیسی فریاكه‌وتنی ئێشاندووه، زۆر جاریش ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌وه كردووه، كه پێیان بڵێ بیری ژنه كۆنه‌كه‌ی ده‌كات.