بۆ یه‌كه‌مجار له چین هۆتێلێكى 18 نهۆمى له ژێر زه‌وى درووست كرا، خه‌رجییه‌كه‌ى گه‌یشته 288 ملیۆن دۆلار.
به‌پێى هه‌واڵێكى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بۆ یه‌كه‌مجار له چین هۆتێلێك له ژێر زه‌وى دروست كرا، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و شوێنه‌ى هۆتێله‌كه‌ى لێ دروست كراوه كانێكى كۆن بووه، ئێسته‌یش ئه‌و هۆتێله‌ى دروست كراوه، 18 نهۆمه كه 16 نهۆمیان ده‌كه‌وێته ئاستى زه‌وى و دووه‌كه‌ى تر‌ى له ژێر ئاو دایه.
ئه‌و هۆتێله ده‌كه‌وێته شارى شه‌نگهاى و ناوه‌كه‌شى بریتییه له " ئینته‌ركونتنال شنگهاى وێنده‌ر لانده". ئه‌و پرۆژه‌یه له‌ساڵى 2006 دانراوه و له ساڵى 2013 ده‌ست به‌كارى دروستكردنى كراوه و تێچووى پرۆژه‌كه 288 ملیۆن دۆلاره و له 336 ژوور پێكهاتووه.
نرخى مانه‌وه‌ى هه‌ر شه‌وێك له‌م هۆتێله له نێوان 530 تا 860 دۆلاره.
مارتن یوخمان ئه‌ندازیارى پرۆژه‌كه له‌باره‌ى پرۆژكه‌ى گوتوویه‌تى" چه‌ندان باڵه‌خانه‌م له ئه‌وروپا و دوبه‌ى دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌واو جیاواز بووه و پرۆژه‌ى ته‌مه‌ن بوو، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌م ئه‌و كاره‌ى دروستم كردووه، بایه‌خێكى زۆرى هه‌بێت".