دوای ئه‌وه‌ی شاجوانی سلێمانی "یارجان" وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه، به گوته‌كانی هه‌راى ناوه‌ته‌وه و هه‌وادارێكی بۆى نووسیوه " به جه‌سته‌ت پیاوانى كورد كه‌مه‌نكێش ده‌كه‌یت".
یارجان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی ن‌و,سیویه‌تی: " بروام وایه شتێک نیە لەم جیهانەدا بەقەد یادکردنەوەی کەسێکی لە دەستچوو ئازار کێش بێت".
هه‌وادارێكیشی له‌سه‌ر وێنه نوێیه‌كه‌ی بۆی نووسیووه كه مه‌به‌ستى كه‌سى له‌ده‌ست چوو هاوسه‌رى یه‌كه‌میه‌تى، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه كه یه‌كه‌م جاره ئاشكرا ببێت و گومان دروست ببێت كه یارجان پێشتر هاوسه‌رگیرى كردووه.
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یارجان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا.