له زۆربه‌ی وڵاتان هاووڵاتییان كاتێك له ماڵه‌وه كاتی ئاماده‌كردنی خواردنیان نییه، یان له كۆمپانیا و ده‌زگاكان كار ده‌كه‌ن، داوای خۆراك له ڕێستورانته‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پیاوێك له هیندستان ئه‌م جۆره نانخواردنه‌ی له‌به‌رچاو به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان خست.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، له شاری مادورای سه‌ر به ویلایه‌تی تامل نادۆی باشووری هیندستان، ڤیدیۆی یه‌كێك له كارمه‌ندانی گه‌یاندنی ژه‌مه خۆراكییه‌كانی كۆمپانیای زوماتۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه كارێكی نامرۆڤانه به‌رانبه‌ر خواردنه‌كان ده‌كات و له‌به‌رچاو داواكاره‌كانی خستووه.
ئه‌و كارمه‌نده له گۆشه‌ی كۆڵانێك ماتۆڕی گه‌یاندنه‌كه‌ی ڕاگرتووه، دانه به دانه ژه‌مه داواكراوه‌كان ده‌كاته‌وه و به‌شێكیان لێ ده‌خوات، ئه‌مش پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشتی كاره‌كه‌یه‌تی، كه ده‌بێ به‌وپه‌ڕی ده‌ستپاكییه‌وه بیگه‌یه‌نێته ده‌ستی داواكاره‌كان.
ڤیدیۆكه هه‌رایه‌كی زۆری له هیندستان دروست كردووه، بۆیه كۆمپانیاكه‌ش ڕه‌خنه‌باران كرا، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانیاكه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی به شتێكی ناخۆش وه‌سف كرد، بڕیاری دوورخستنه‌وه له كاریان بۆ ئه‌و كارمه‌نده ده‌ركرد.