جیهان هاشم خانمە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بواری ماكیاج، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بۆیه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كى كۆنى باوكى بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌یش دواى داواكارییه‌كى زۆرى هه‌وادارانى دێت له‌و ئه‌ستێره‌یه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه بڵاو كراوه‌كانى جیهان ببێته باسى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژنه له كوردستان زۆرتر به‌ر توانجى هه‌وادارانى ده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى باوكى كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه بۆیه‌كه‌م جاره نووسیویه‌تى: "لە دڵماندا تۆ دەژیت بابە، زۆرت بیردەکەم".
بڵاو كردنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى باوكى ئه‌گه‌رچى ماوه‌یه‌كى زۆرى به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیووه، به‌ڵام دەنگدانەوەی زۆری لای هەوادارانی دروست كردووه، بەشێک لە هەوادارانی پێیان وایە جیهان ئێسته بۆشایى سۆزى بۆدروست بووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له دایكیشیه‌وه دووره.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ژیاوە، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو و ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه، جیهان ئێسته سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی دەڵێ، پێشتر له بواری ماكیاج و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وەرگرتووە، دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ دووه‌م جار هاوسه‌رگیرى كرد و دواتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی به فه‌رمی جیا بوونه‌وه، ئێسته هاوسه‌رگیرى سێیه‌مى به پزیشكێك كردووه و له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت.