چه‌ند برینێك یان سووتاو یان په‌ڵه له جه‌سته‌دا شێوازێكی زۆر ناشاز به دیمه‌نی جه‌سته‌ت ده‌به‌خشێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵه كه‌سانێك هه‌ن به‌هۆی تاتۆوه ئه‌م شته ناشازه‌یان شاردووه‌ته‌وه و كردوویانه به شتێكی ناوازه.
ماڵپه‌ڕی "
brightside" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر چه‌ند برینێك و شوێنی سووتاو له جه‌سته‌دا كه به‌هۆی تاتۆكردنیه‌وه بووه‌ته هونه‌ر و شێوازێكی زۆر جوانی هه‌یه، له وێنه‌كاندا ده‌بینرێت كه چه‌ندان كه‌س كه نه‌شته‌رگه‌رییان كردووه یان جه‌سته‌یان سووتاوه هه‌ستاون به تاتۆكردنی ئه‌و شوێنه كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه یان برینه یان سووتاوه و به‌شێوه‌یه‌كی جوان و ناوازه ناشازییه‌كه‌یان شاردووه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م هونه‌ره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زۆر دڵخۆشن كه ده‌توانن هاوكاری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن و ده‌ڵێن، زۆر كه‌س دێنه لامان بۆ داپۆشینی چه‌ند برینێك یان سووتاوێك یان جێی نه‌شته‌رگه‌ری به تاتۆ ئه‌مه‌یش ڕێمان ده‌دات به‌پێی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه‌سه‌كه هه‌یه‌تی تاتۆكه ئه‌نجام بده‌ین".
له وێنه‌كاندا ده‌بینن چه‌ندان برین شاراونه‌ته‌وه به هونه‌ری تاتۆ، هه‌روه‌ها شێوه‌یه‌كی هه‌م جوانتر به جه‌سته ده‌به‌خشێ هه‌میش شێوازه جه‌سته‌ییه ناشازه‌كه ده‌شارێته‌وه: