لە نەورۆز سینگڵ بەس تەكنەلۆجیا فریای دەكەوێت

:: PM:06:23:21/03/2019 ‌
بەپێی توێژینەوەیەكی مەیدانی لەلایەن توێژەرێكی كۆمەڵایەتی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ڕابردوو ئەنجام دراوە نەورۆز بۆ عاشقەكان سەختە، بەڵام تەكنەلۆجیا فریایان كەوتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی ئادار، بەختیار سادق توێژەری كۆمەڵایەتی و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بۆ "وشە" گوتی، ساڵی ڕابردوو توێژینەوەیەكی مەیدانیم ئەنجامدا لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان بۆم دەركەوت لە %57 گەنجان و بەدیاری كراوی ئەو كەسانەی عاشقی ڕەگەزەی بەرانبەریانن لە نەورۆز ڕۆژی سەخت بەڕێ دەكەن.

بەگوتەی ئەو توێژەرە لە فۆڕمی ڕاپرسی وەڵامی بەشێك لەو كەسانەی نووسیوویانە عاشقین لەگەڵ ڕۆژانی نەورۆز چۆن خۆشەویستانیان دەبینن تەنها تەكنەلۆجیا بە فریاد ڕەسی خۆیان دەزانن ئەویش ئەگەر شەبەكە هەبێت.

ئاشكرای كرد، لە ڕۆژانی نەورۆز سینگڵەكانیش وەڵامیان ئەوەبوو كاتێكی باش بەدیار تەكنەلۆجیا بەڕێدەكەن بە یاری و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و یارییە دەستییەكان و خەوتن.

ئەو توێژینەوەیە لە كاتێكە لە جەژنی نەورۆز هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەزۆرینەی بەرەو ناوچە گەشتیارییەكان دەڕۆن و كاتێكی خۆش بەسەر دەبەن.



وشە - رامیار جەواد