گۆرانیبێژى ناودارى لاوى كورد شاباز زەمانی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ئاشكراى كردووه كه ئێسته ئه‌و سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێیەتى لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "تۆ گۆڕاوی"، بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بڵاوى بكاته‌وه.
شاباز زەمانی دوای ماوەیەک لە بێدەنگبوونی لە نوێترین پۆستیدا لە پێگه‌ی تایبه‌تى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە، کە گۆرانییەکە بەناوی "تۆ گۆڕاوی"، كه یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی، تێکست و ئاوازی خۆیەتی، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی بکاتەوە.
دواى ئاشكراى كردنى ئه‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه‌یى هه‌وادارانى ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان ئاڕاسته كردووه كه پێشتر ئه‌و ڕاى گه‌یاندبوو، كه به‌رهه‌مى نابێت و واز له هونه‌ر ده‌هێنێت به‌ڵام ئێسته به‌رهه‌مى تازه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌ندێكیشیان پێیان وایه شاباز به‌و قسانه‌ى هه‌موو جارێك ئه‌م كاره وه‌ك بازاڕێك بۆ به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ى ده‌كات تاكو زۆرترین بینه‌رى هه‌بێت.
شاباز زه‌مانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لە دایك بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوه‌نى چه‌ندان به‌رهه‌مى هونه‌رییه، جگە لەوەیش گۆرانی "مەینەت"ی بۆ درامایەکی دۆبلاژ کراوی تورکی گوتووە، ناوبراو چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە و گۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ کارزان فاروقی گۆرانیبێژ بڵاو کردووەتەوە.