یه‌كه‌مین وێنه‌ی فۆتۆگرافیی كه بۆ مه‌ككه گیراوه، ئه‌مساڵ له زیادكردنێكی ئاشكرادا به 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، یه‌كه‌مین وێنه‌ی فۆتۆگرافیی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كه ساڵی 1888 له‌لایه‌ن ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی ناوداری هۆڵه‌ندییه‌وه چركێنراوه، له زیادكردنێكی ئاشكرادا له شاری جده به 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی فرۆشرا.
ئه‌و وێنه فۆتۆگرافییه له‌لایه‌ن خانه‌ی سۆزبی بۆ زیادكردن فرۆشرا، ئاماژه‌یان پێی داوه كه وێنه‌كه به كامێرای كریستیان سنۆك هه‌رخرۆنی چركێنراوه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا كارمه‌ندی كونسوڵییه‌ی هۆڵه‌ندا له جده بووه. ماوه‌یه‌كیش به شێوه‌ی ئه‌كادیمی زمانی عه‌ره‌بی و خوێندنی ئیسلامی ته‌واو كردووه. له ماوه‌ی ئه‌و ساڵ و نیوه‌ی له جده ژیاوه، چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی له‌سه‌ر مه‌ككه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كریستیان یه‌كه‌م لێكۆڵه‌ڕی ڕۆژئاوایی بووه كه سه‌ردانی مه‌ككه‌ی كردووه، به‌و وێنه‌یه‌ی به كامێراكه‌ی چركاندبووی توانی دیمه‌نێكی جوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاره پیرۆزه‌كه پیشان بدات، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕابووه‌وه هۆڵه‌نداش ناوبانگی له دنیادا په‌یدا كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسێكی ناوازه بووه.
خانه‌ی سۆزبی بۆ زیادكردن بڵاوی كرده‌وه، چه‌ندان كتێب و وێنه‌ی فۆتۆگرافیی تری ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌یان لایه و له‌م مانگه‌دا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.