گۆرانیبێژی لاو دینا له پێگه‌ی تایبه‌تی ئاوازدانه‌ری كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی به‌ناوی "لانك لانك" كه گۆرانییه‌كی فۆلكلۆره به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ و به ستایلی نوێ بڵاو كرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه و تا ئێسته كه‌س نه‌یزانیوه دوو كچی هه‌ڵكه‌وت زاهیر وه‌ك ئه‌كته‌ر له كلیپه‌كه‌ی دینا ده‌رده‌كه‌ون به‌ناوه‌كانی فاتن و فه‌یرووز.
لانك لانك نوێترین كاری هونه‌ری دینایه كه كاری موزیكی له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه بۆ كراوه و تێكسته‌كه‌ی فۆلكلۆره، كاری ئه‌ڕێنجمێنتی له‌لایه‌ن ئاریۆسه‌وه بۆ كراوه و له ده‌رهێنانی بڕیار فه‌تاحه، دوو كچی منداڵی هه‌ڵكه‌وت زاهیریش له‌ناو كلیپه‌كه وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارن، به‌ناوه‌كانی "فاتن و فه‌یرووز".
دینا به‌رهه‌مه فۆلكلۆرییه‌كه‌ی به ستایلێكی نوێ دووباره كردووه‌ته‌وه، وه‌ك دیاری جه‌ژنانه پێشكه‌شی هه‌واداره‌كانی كردووه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه 154,099 بینه‌ری هه‌بووه.
دینا له شاری ڕانیه له‌دایك بووه و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه، له مانگی ته‌مووزی 2017 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك گۆرانی تۆماركراو و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه، یه‌كه‌م ڤیدیۆ كلیپی له‌ژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاو كرده‌وه، ئهلبوومێكیشی به هه‌مان ناونیشان هه‌یه.