كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان

:: AM:10:06:16/10/2016 ‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەم لە هەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و كەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ حەوت تا هەشت كیلۆمەتر، لە دهۆك و كەركووكیش ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، بەرزترین پلەی گەرما 32 پلە و نزمترین پلەش 13 پلەی سیلیزی دەبێت.



هەروەها سبەی دووشەم لە هەر چوار شارەكەی باشووری كوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور، بەرزترین پلە 32 پلە و نزمترین پلەش 14 پلەی سیلیزی دەبێت.



وشە/هەولێر.


وشە - باز ئه‌حمه‌د