هه‌وموو كه‌سێك پێویستی به‌وه‌یه متمانه‌ی به خۆی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ڕۆژانه‌یدا زاڵ بێت، به‌ڵام پیاوان كاتێك ده‌بنه خاوه‌نی خێزان، ده‌بێت دوو هێنده‌ی جاران متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت، چونكه به‌هێزی ئه‌وان خێزانێك پته‌و ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی ژنان ده‌كات، ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ت متمانه‌ی به‌خۆی نه‌ما و به‌رانبه‌ر كێشه‌یه‌ك لاواز بوو، به‌م جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه:
_ ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ت هه‌ستی به كه‌می كرد و خه‌ریكبوو متمانه‌ی به‌خۆی نه‌مێنێ، بیری بخه‌ره‌وه كه ئێوه بۆ ئه‌وه به‌یه‌كه‌وه‌ن تا كێشه‌كانی یه‌كتری چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز بهێڵنه‌وه نه‌ك به‌رانبه‌ر كێشه‌كان چۆك دابده‌ن.
_ پێوه‌ندییه‌كه‌تان بۆ خۆشی و ناوخۆشی گرێ داوه، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌هێڵی له كاتی ناخۆشییهكانیدا هه‌ست به ته‌نیایی بكات و بڕوخێ، به‌رده‌وام قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه و ببه به پشتگیری هه‌میشه‌یی.
_ ئه‌گه‌ر قسه‌ی به خۆی وت، وا لێكی بده‌وه قسه به هه‌ڵبژاردنی تۆ ده‌ڵێت، چونكه تۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ویت و هه‌رگیز مه‌هێڵه كه‌س به كه‌م له هه‌ڵبژاردنه‌كانت بڕوانێ و به‌رزی بنرخێنه.
_ پێی بڵێ مه‌رج نییه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بێت ئینجا خۆشم بوێی، بۆی بسه‌لمێنه به كێشه و ناخۆشییه‌كانییه‌وه ئه‌وت قبووڵه، چونكه پاڵپشتیكردنی به‌رده‌وامی ژن وا له پیاو ده‌كات به‌سه‌ر هه‌موو كێشهیهكیدا زاڵ بێت و له هیچ نه‌ترسێت.
_ پێی بڵێ: چۆن ده‌توانی منت خۆش بوێ كه خۆتت خۆش ناوێ؟، فێری بكه ڕێز له‌خۆی بگرێت و به‌رانبه‌ر كێشه‌كانی لاواز نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پێوه‌ندییه‌كه‌تان به باشی و پته‌وی بهێڵێته‌وه.