شیلان ئاکچان له ڕێى پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام ڕاى گهیاندووه، بەمزووانە نوێترین کلیپی لەگەڵ "شێرزاد نانەکەڵی" بڵاو دەکاتەوە بۆیهكهم جار و به شێوهى دوێت.
خانمە هونەرمەند و پێشکەشکارى ناسراوى كورد "شیلان ئاکچان" له پۆستێكدا ئاشكراى كردووه لە داهاتوویەکی نزیکدا نوێترین کلیپی بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ "شێرزاد نانەکەڵی" بڵاو دەکاتەوە، بە ناوی "ئەمیرەکەم، کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی لەلایەن "یوسف لەشکری" بۆ ئەنجام دراوە.
ههوادارانى داوایان لێ كردووه كه به زووترین كات بڵاوى بكاتهوه، شایهنى باسه ئهمه یهكهم گۆرانییه ئهو خانمه هونهمهنده به شێوهى دوێت بڵاوى دهكاتهوه.
شیلان ئاکچان لەساڵی 1993 لە شارى کەرکووک لە دایک بووە، دەرچووی بەشی دیزاینی پەیمانگی هونەرە جوانەکانە، سەرەتا وەکو مۆدێل دەرکەوت، دواتر دەستی بە کاری پێشکەشکاری کرد، بۆ یەکەمجارە کە بەشداری کاری هونەری دەکات و گۆرانی دەڵێت.