كۆمپانیای سمارت بڕیاریدا هه‌ر به‌رهه‌مێكی نوێی ده‌ركرد ده‌بێ كاره‌بایی بێ، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كرد ئه‌مرۆ نوێترین ئۆتۆمبێل نمایش بكه‌ن له جۆری كاره‌بایی كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دیزاین كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سمارت ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ كۆمپانیای سمارت، نوێترین به‌رهه‌می خۆی نمایش كرد كه له به‌نزینه‌وه گۆڕیویه‌تی بۆ كاره‌بایی و بڕیاریشیداوه له‌مرۆوه هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی به كاره‌بایی دروست بكات.
كۆمپانیاكه سه‌باره‌ت بهتایبهتمهندییهكانی گوتویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه و كاره‌باییشه، به‌ڵام له بزوێنه‌ردا به‌هێزه، چونكه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 200 وات كه ئه‌مه‌یش هێزێكی زۆری پێ به‌خشیوه و وای لێ كردووه به‌و قه‌باره بچووكه‌وه خێراییه‌ك و هێزیكی باشی هه‌بێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌یخاته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
سمارت كۆمپانیاییه‌كی ئه‌ڵمانییه كه له ساڵی 1995 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "كهیترن ئه‌دیت" ئه‌م كۆمپانیایه ته‌نیا ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه دروست ده‌كات كه له قه‌باره‌دا بچووكن، هه‌روه‌ها هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نیا جێگای دوو كه‌س ده‌بێته‌وه، كۆمپانیای مارسیدس بێنز خاوه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه‌یه و سه‌رپه‌رشتایری گشتییه‌تی.