كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆجیا له پیرۆ، لاپتۆپێكی ناوازه و جیاوازی دروست كرد، كه پێكهاته‌ی ده‌ره‌وه‌ی له دار دروست كردووه و له‌جیاتی شه‌حنكردنه‌وه‌یشی به كاره‌با ده‌توانرێ به تیشكی خۆر شه‌حن بكرێته‌وه، دیزاینه‌ره‌كه‌یشی ده‌ڵێ، ماوه‌ی 15 ساڵ خه‌ریكی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی بووه و دواجار توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێ و لاپتۆپه‌كه دروست بكات.
كۆمپانیاكان كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی به‌رهه‌می جیاوازتر و هه‌رزانتری ته‌كنه‌لۆجیا و كۆمپیوته‌ر و تابڵێت و لاپ‌تۆپ و مۆبایله زیره‌كه‌كان، له ده‌سپێشخه‌رییه‌كی نوێش كۆمپانیایه‌كی وڵاتی پیرۆ كه به یه‌كێك له وڵاته دواكه‌وتووه‌كانیش داده‌نرێ، لاپتۆپێكی له دار دروستكراو و به تیشكی خۆر شه‌حنكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنا.
لاپتۆپه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای خانه‌واده‌ی كاراسكۆس به‌رهه‌م هێنراوه كه تایبه‌تن به بواری كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆجیا، ناوی لاپتۆپه نوێكه‌یشیان كردووه به لاپتۆپی "واوا" كه ڕووكاری ده‌ره‌وه‌ی به دار داپۆشراوه و به ئاسانی ده‌توانرێ هه‌ركات شكا یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، ڕووی ده‌ره‌وه‌ی لێ بكرێته‌وه و دانه‌یه‌كی تری بۆ دابنرێ و نوێ بكرێته‌وه.
لاپتۆپه‌كه به ته‌واوی ته‌نكه و كێشێكی كه‌می هه‌یه و به سووكترین لاپ‌تۆپ له ڕووی كێشه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێ كه تا ئێسته به‌رهه‌م هێنرا بێ، لاپتۆپه‌كان به‌هۆی قوڕسی كێشیانه‌وه زۆرجار بوونه‌ته كێشه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، چونكه له كاتی گه‌شت و ڕۆیشتن بۆ شوێنه جیا جیاكان، ده‌بووه بارێكی گران به‌سه‌ر شانیانه‌وه.
هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی هێنده‌ی تر هه‌وادارانی لاپتۆپی سه‌رسام كردووه، كه نرخه‌كه‌ی ته‌نیا 235 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و تایبه‌تمه‌ندی شه‌حنكردنه‌وه‌یشی له ڕێی تیشكی خۆر، یه‌كێكه له خواستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ره‌وه و له‌و شوێنانه‌ی وزه‌ی كاره‌بایان ده‌ست ناكه‌وێ لاپ‌تۆپ به‌كارده‌هێنن.