سارا ڕه‌حیم /22 ساڵ/ مۆدێلیست، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و هه‌شت ساڵه له سلێمانی نیشته‌جێیه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "ده‌یه‌وێ ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دوور بكه‌وێته‌وه و دواتر به پلانێكی نوێ خۆی به كاری مۆدێلینگ كورد به دنیا بناسێنێت".
سارا بۆ "وشه" دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه‌سانێك هه‌وڵی بێ ده‌نگكردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز بێ ده‌نگ نابێت و له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ.
هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستم كردووه به‌هره‌كانم بۆ كاری هونه‌ری گونجاون
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداری چه‌ندان فیلم و درامای كردووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستی كردووه به‌هره‌كانی بۆ كاری هونه‌ری گونجاون. بۆیه وه‌ك خۆی گوتی "ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد و ئاواته‌كه‌ی خۆی هێنایه دی".
ئه‌م خاتوونه مۆدێله له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی بوون به مۆدێل ده‌ڵێ، بۆ مه‌رجه‌كانی مۆدێلینگ پێویسته باڵات له 173سم كه‌متر نه‌بێت و له 175سم زیاتر نه‌بێت و كێشت له 60 كیلۆ زیاتر نه‌بێت.
ئه‌وه‌یشی گوت، "به‌داخه‌وه له كوردستان كاری مۆدێل و هه‌ندێك كاری تریش ئه‌نجام بده‌یت، تووشی كێشه ده‌بیته‌وه و وازت لێ ناهێنن و ئازادیت لێ داگیر ده‌كه‌ن، ناهێڵن به پشوویه‌كی درێژه‌وه كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌یت."
سارا ده‌یه‌وێ ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دوور بكه‌وێته‌وه و ده‌ست به كاری خێرخوازی بكات كه پێشتریش كردوویه‌تی، دواتریش دووباره به كاری مۆدێل ئامانجی خۆی و كورد به دنیا بناسێنێت.
وشه/گه‌رمیان گلی