شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

:: AM:09:41:13/10/2019 ‌

 

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی پێشمەرگە لەگەڵ بەغدا، شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە دەگاتە بەغدا.

ئەمڕۆ یەكشەم 13ـی تشرینی یەكەم، بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە کە وێنەیەکی بە "وشە" دراوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی تایبەت بەپێشمەرگە، بڕیارە شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆكایەتی وەزیری پێشمەرگە بگاتە بەغدا.

لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت و وەزارەتی بەرگری عێراق كۆ دەبێتەوە 
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، شاندەکەی وەزارەت لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت و وەزارەتی بەرگری عێراق كۆ دەبێتەوە.

دوای ئاساییبوونەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەمەبەستی كۆتاهاتنی كێشەكانی نێوانیان، چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و هاتنی شاندی بەغدا بۆ هەولێر بەردەوامی هەیە.


 



وشە - رامیار جەواد