كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیووی ئه‌ڵمانی ڕای گه‌یاند كه ئۆتۆمبێلێكی كلاسیكی نوێ كردووه‌ته‌وه و چه‌ندان وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی له هه‌موو دنیادا.
ماڵپه‌ڕی"
caricos"ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێكی كلاسیكی بی ئێم ده‌بڵیو بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ساڵێك له چاككردنه‌وه‌ی بی ئێم ده‌بڵیوی پێنج سیریسی مۆدێل 1976 كه له باشووری ئه‌فریقا دروست كرابوو، ئێسته وێنه‌كانی به دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه و بۆدییه‌كی تازه نوێ كراوه‌ته‌وه و وه‌ك ئۆتۆمبێلێكی پێشبڕكێ كۆمپانیاكه نوێی كردووه‌ته‌وه.
ئۆتۆمبێلێکی پێشبڕکێی ساڵی 1976 کە ئەم ساڵ نوێکراوەتەوە
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه، بی ئێم ده‌بڵویووه كلاسیكه‌كه له‌ڕووی ناوه‌وه‌ی هه‌مووی نوێ كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا گێر و سوكانه‌كه‌ی نه‌بێ كه دیزاینی كۆنن، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی نوێكراوه‌ته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كی لێخوڕینی نییه، به هه‌مان شێوه بۆدییه‌كه‌یشی نوێ كراوه‌ته‌وه و پلێتی نوێیان تێدا به‌كارهێناوه.
بی ئێم ده‌بڵیوو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.