كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین به‌رهه‌می له بازاڕه‌كانی دنیادا بڵاو كرده‌وه كه مۆبایلێكی به‌هێزه و دیزاینێكی جوانی بۆ داناوه و سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ راكێشاوه.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی به‌ناوی "Y11"ه‌وه خسته بازاڕه‌وه، ئه‌و مۆبایله به‌وه ناسراوه كه سیسته‌مێكی به‌هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵ دیزاینێكی جیاواز و جوان و بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی له هه‌موو دنیادا.
کۆمپانیای ڤیڤۆ نوێکاری زۆری لەڕووی دیزاین و هێزەوە لەم مۆبایلەدا ئەنجام داوە
ڤیڤۆ بۆ هه‌وادارانی گوتی، ڤیڤۆی نوێ خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.35 ئینجه روونییه‌كه‌ی
720 بۆ 1080 پیكسڵ كارده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی چوار گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه سانپ دراگۆنی 665 بۆ دانراوه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی باشی پێ به‌خشیوه و وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 180 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.