وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕای گەیاند، گرنگیی داهاتوومان لە ناوچەکە بنەبڕکردنی داعشە لە ڕیشەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا چۆنییەتیی لەناوبردنی ئەبوبەکر بەغدادی سەردەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ دووشەم (28ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر) مارک ئێسپەر وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەموو هێزێکی پێویستمان هەیە و ویستی تەواویشمان لەسەر ئەوەیە، شوێن هەر گرووپێک بکەوین کە دەیانەوێ لە هەر شوێنێکی دنیادا زیان بە گەلی ئەمەریکا بگەیەنن، هەر بۆیە پابەندین بەو بڕیارەی کە دەبێ ڕێکخراوی تیرۆیستیی داعش لەناو ببەین، چونکە بە مردنی ئەبوبەکرد بەغدادی سەردەستەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە كۆتایی پێ نههاتووه و ئێمه كێڵگه نهوتییهكانی باكوری سووریا دهپارێزین، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیمان بە بەشداریی کوردە.
کونەکەی بەغدادی
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، مارک میلای سوپاسالاری ئەمەریکا وردەکاریی چۆنییەتی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا کرد کە لە کونێکدا خۆی شاربووەوە، پێش ئەوەی بە تەواوی گەمارۆ بدرێ، بەڵام دوای ئەوەی زانی هیچ دەلیڤەیەکی لە بەردەمدا نییە، خۆی تەقاندەوە و وردەکاریی ئەم هەڵمەتەش لەماوەی چەند ڕۆژدی داهاتوودا بە ڤیدیۆ بڵاو دەکەینەوە.
لەو گرتە ڤیدیۆیەی سوپاسالاری ئەمەریکا باسی دەکات، بە تەواوی ئەو کونەی سەردەستەی تیرۆریستانی داعش بۆخۆی دروست کردووە دەردەخات و ڕوونیش دەبێتەوە کێ لەو ئۆپراسیۆنەدا بەشداریی کردووە.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاند، چهند بهشێكی ئهو تۆماره ڤیدیۆییه بڵاو دهكهینهوه، كه تێیدا دواساتهكانی ژیانی ئهبوبهكر بهغدادی تۆمار كراوه. ئەویش ئەوەی ئاشکرا کردبوو، ئهبوبهكر بهغدادی له تونێلێكی داخراودا گیری خواردووه و خۆی تهقاندووهتهوه و خۆی و منداڵهكانی كوژراون.
تەرمەکەی فڕێ درا
مارک میلای سوپاسالاری ئەمەریکا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەوەیشی خستە ڕوو، تەرمی ئەبوبەکر بەغدادی بە شێوەیەکی گونجاو لەناو براوە. ئەمەیش بەهێزکردنی ئەو هەواڵەیە کە هەر ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی "فۆکس نیوز"ـی ئەمەریکی بڵاوی کردبووەوە تەرمی ئەبوبەکر بەغدادی لە دەریادا نێژراوە.
فڕێدانی تەرمی تیرۆریستان یان ناپاکانی دژی وڵات بۆ ناو دەریا، نەریتێکی سەربازیی کۆنە و لە کاتی جەنگەکانی جیهانیی یەکەم و دووەمیشدا زۆربارە کرابووەوە.
دوێنێ یەكشەم، میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردووەتەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا توانیوویانە ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش بكوژن. هەر زووش سەرۆكی ئەمەریكا لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، نووسیی ئێستە شتێكی گەورە رووی دا، میدیاكانیش وەكو هەواڵی كوشتنی بەغدادی بڵاویان كردووەتەوە.
پێشتر شانهی ههڵۆكانی ههواڵگریی سهر به وهزارهتی ناوخۆی عێراق له بهیاننامهیهكدا بڵاویان كردهوه، ئەبوبەکر بەغدادی سەردەستەی ڕێکخراوی تیرۆریتسیی داعش تووشی ئیفلیجی بووه، بههۆی بهركهوتنی پارچهی یهكێك له مووشهكهكان كه بهر بڕبڕهی پشتی كهوتووه و دڕكهپهتكی گرتووهتهوه. ئهمهش لهو كاتهوه بووه كه له ساڵی 2018 له پارێزگای دێره زوور هێرشیان كراوهته سهر و ئێسته بهغدادی ههموو بایهخێكی لهوهدا كۆ كردووهتهوه، نهیهڵێ زانیارییه ههواڵگرییهكان ههنگاوهكانی ئاشكرا بكهن و بچنه ناو وردهكارییهكانیانهوه و زانیاریی وردیان لهسهر بزاندرێ.
ئەبوبەكر بەغدادی ناوی راستەقینەی ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم عەلی بەدری سامەڕائییە، لە 28 حوزەیران/یۆنیۆی 1971 لە نزیك شاری سامەڕا لە دایك بووە و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقییە و لە زانكۆی بەغدا بەكالۆریۆسی لە یاسا بەدەست هێناوە، دواتر لە كۆلێژی شەریعەی ئیسلامی هەمان زانكۆ بەكالۆریۆسی لە توێژینەوەی قورئان و ماستەری شێوەی خوێندنەوەی قورئان و دواتریش دكتۆرای بەدەست هێناوە، بەر لە 2003 و ڕووخاندنی بەعس لە مزگەوتێكی بەغدا ئیمام و خەتیب بووە، دوای ڕووخانی بەعس، پێوەندی بە رێكخراوی تیرۆریستانی قاعیدە كردووە و لەگەڵ ئەبو موسعەبی زەرقاوی سەرپەرشتی كارە تیرۆریستییەكانی قاعیدەیان لە عێراق كردووە. دوای لەناوبردنی زەرقاوی و گرتنی زۆرینەی ئەندامانی قاعیدە لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عێراق، بەرەو سووریا ڕای كردووە و لەوێ رێكخراوی تیرۆریستی داعشی دامەزراندووە و خۆیشی وەك رابەڕی گرووپەكە كاری كردووە و لە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدە جیا بوونەتەوە، لە 2014 دوای گرتنی ناوچەیەكی زۆری سووریا، هاتنە عێراق و دەستیان بەسەر سێیەكی خاكی عێراقدا گرت و لە مزگەوتێكی شاری مووسڵ "خەلافەت"ی داعشی ڕاگەیاند و خۆیشی وەك "خەلیفە" ناساند، ئەمەریكی بڕی 10 ملیۆن دۆلاری پێشتر بۆ هەر كەسێك ڕاگەیاند كە شوێنی ئەبوبەكر بەغدادییان بۆ ئاشكرا بكات.