بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتى هەرێمی كوردستان مووچەی حەوت مانگ خەرج دەكرێت

:: AM:08:18:27/11/2019 ‌
بە بڕیارێكی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی حەوت مانگی بەشێك لە فەرمانبەران بەیەكەوە خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی تشرینی دووەم، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی حەوت مانگ خەرج دەكرێت.

مووچەی حەوت مانگی ساڵی 2019 فەرمانبەرانی گرێبەستی پەرەپێدانە
وەزیری تەندروستی ئاشكرای كردووە، بڕیارەكە بۆ خەرجكردنی مووچەی حەوت مانگی ساڵی 2019 فەرمانبەرانی گرێبەستی پەرەپێدانە كە ژمارەیان 380 فەرمانبەرە.

هەرێمی كوردستان دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت و ڕێكەوتنی لەگەڵ حكوومەتی عێراق دۆخی دارایی باش بووە و ئێستە بڕیار دراوە مامۆستایانی گرێبەست بكرێن بە هەمیشەیی و فەرمانبەرانی گرێبەستیش زانیاری لەسەر خزمەت و تواناكانیان كۆ دەكرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بكرێن بە هەمیشەیی.





وشە - رامیار جەواد