كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بێ كێشه كۆتایی نه‌هات و سه‌تان كێشه‌ی بۆ حزبه‌كه دروست كردووه، به‌ڵام "ده‌ڵێن" هه‌موو باڵه‌كان ڕێككه‌وتوون ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان قبووڵ بكه‌ن.
له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی لیسته‌كان زۆرن
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، نیازی هه‌ورامانی ئه‌ندامی كۆنفڕانسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كۆنفڕانسه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی، گه‌نجه‌كان به‌هێزترن، له ته‌واوی مه‌ڵبه‌نده‌كان ماڵی مام جه‌لال له باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لییان بردووه‌ته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، لیستی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی جیابوونه‌وه و هه‌ریه‌كه و لیستی خۆی هه‌بووه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی لیسته‌كان زۆرن، به‌ڵام سێ لیست به‌هێزبوون.
هه‌ورامانی گوتی، كۆنگره‌ی یه‌كێتیی كۆنگره‌یه‌كی هه‌ستیاره و مه‌رج نییه هه‌مووشێك به ته‌واو كۆتایی بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و حزبه دوای كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌وتووه‌ته كێشه‌یه‌كی زۆره‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه كۆنگره ده‌كات و تا ئێسته‌یش ئه‌نجامی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به ته‌واوی ئاشكرا نه‌كراوه، هه‌روه‌ك ئه‌و حزبه له‌ناو ململانێیه‌كی ناوخۆی گه‌وره‌یه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ