هواوی ڕای گه‌یاند، ئێسته كار له‌سه‌ر یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی ده‌كات كه ده‌بێته ركابه‌ر بۆ ئایفۆن 11 له‌ڕووی هێز و دیزاین و خێراییه‌وه.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ڕوون كرده‌وه كه هواوی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی تایبه‌ت بۆ ركابه‌ری ئایفۆن دروست كردووه و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه بیبه‌زێنێت، له‌م باره‌یه‌شه‌وه به‌رێوه‌به‌ری هواوی گوتی، مۆبایله‌كه‌مان له جۆری "Huawei P40 Lite" ده‌بێ كه له دیزایندا جوانترین شێوه‌ی تێدا به‌كارده‌هێنین و وه‌ك ئاماژه‌شمان پێ دابوو له خێرایی و پرۆسێسه‌ردا به‌هێزترین ده‌بێت.
هواوی سوورە لەسەر ئەوەی ئەپڵ ببەزێنێت
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه له داوای سه‌ریساڵ به‌رهه‌مه‌كه ده‌خرێته بازاڕه‌وه به دیزاینێك كه دنیا سه‌رسام بكات، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره له به‌رهه‌مه‌كه‌مان به‌كارده‌هێنین كه 6.40 ئینج بێ به‌ڕوونی 1080 به 2310 پیكسڵ، جگه له‌وه‌یش رامی مۆبایله‌كه هه‌شت گێگابایت ده‌بێ به میمۆری ناوه‌كی 256 بۆ 512 گێگابایت و سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی 10 له‌م مۆبایله‌دا كارا ده‌بێ بۆیه نوێترین و به‌هێزترین پرۆسێسه‌ری بۆ داده‌نرێت، به‌مه‌یش ده‌توانین ركابه‌ری ئایفۆنه نوێیه‌كه بكه‌ین.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.